Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:20

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی ئابووریی عێراق له‌ هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی9ی2024، ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

 به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری لە هەولێر کۆدەبێتەوە و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ده‌كات. 

ده‌شڵێت، لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی نێوان ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی سەرجەم پرسە هەڵپەسێردراوەکان دەکرێت. 

ئاشكراشی كردووه‌، ئامانجێکی دیکەی سەردانی شاندی ئەنجوومەنەکە بۆ هەرێمی کوردستان پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.