Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:28

عێراق گرێبەستی كڕینی 14 هێلیكۆپتەر لەگەڵ فڕەنسا واژۆ دەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی عێراق گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای (ئێربەس هێلیكۆپتەر)ی فڕەنسی واژۆ كرد بە مەبەستی كڕینی 14 هێلیكۆپتەری سەربازیی تایبەتی ئەو وڵاتە.

گرێبەستەكە شەوی رابردوو لە بەغدای پایتەخت بەئامادەبوونی سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق واژۆ كرا.

بەگوێرەی گرێبەستەكە، لە ماوەی چەند مانگێكدا لە ساڵی 2025 عێراق 14 هێلیكۆپتەر لە كۆمپانیای ئێربەس وەردەگرێت، 12 لەو هێلێكۆپتەرانە لە جۆری كاراكاڵ (H225M)ن كە هێلیكۆپتەری گەورەی هێرشبەرن.

وەزیری بەرگریی عێراق لەمیانەی واژۆكردنی گرێبەستەكەدا رایگەیاند، كڕینی ئەم هێلیكۆپتەرانە بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی سوپای عێراق و هێزی بەرگریی ئاسمانییە.

هێلیكۆپتەری جۆری كاڕاكاڵ (H225M) یەكێكە لە هێلیكۆپتەرە ناودارەكانی جیهان كە قەبارەیەكی گەورەی هەیە و كێشەكەی بەشێویەكی گشتی 11 تۆنە و 2 بزوێنەری هەیە، دەتوانێت مووشەك هەڵبگرێت و بەیەكجار 800 میل ببڕێت.

ئەم جۆرە هێلیكۆپتەرە لەلایەن سوپای عێراقەوە ئاشنایە، چونكە پێشتر لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی داعش لە مووسڵ و ناوچەكانی دیكە بەكارهاتووە، جگە لە توانا جەنگییەكەی، دەتوانرێت بۆ مەبەستی گەڕان و فریاگوزاری و رزگاركردن و ئۆپەڕاسیۆنە تایبەتەكان بەكاربهێنرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.