Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:56

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


 
فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نن، نیگەرانن لە هەندێك لایەنی سیاسی نێو پەرلەمان کە بە ئەنقەست رێگرن لە تێپەڕاندن و پەسندكردنی پرۆژە یاسای گێڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان، کە لەسەردەمی رژێمی بەعس دانراوە.

 له‌ په‌یامه‌كه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كاندا هاتووه‌، ئێمەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بێزاری و رەخنەی توندی خۆمان دەردەبڕین، لە هەڵوێستی هەندێك لە فراكسیۆن و لە هێزە سیاسییەكان لەناو ئەنجوومەن، كە جێگەی داخە بە ئەنقەست رێگری دەكەن لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی (پرۆژە یاسای گێڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان كە هەندێك لە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە دەیانگرێتەوە)، كە ریزبەند كرابوو لە خشتەی كارەكانی دانیشتنی په‌رله‌مان, ده‌شڵێت، ئەو یاسایە لەحاڵەتی دەنگدان لەسەری، ماف بۆ ئەو كەسانە دەگێڕێتەوە كه‌ زەرەرمەندبوون و ده‌ناڵێنن بەدەست سیاسەتی سەركوتكاری و راگواستن لە سەردەمی دیكتاتۆریەتدا، پرۆژە یاساكەش چەندین ناوچەی عێراق دەگرێتەوە و نادادپه‌روه‌ری لەسەر ستەملێكراوان لادەبات و موڵكەكانیان بۆ دەگه‌ڕێتنەوە، كە لە سەردەمی بەعسی گۆڕبەگۆڕدا دەستی بەسەردا گیراوە. 

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ په‌یامه‌كه‌یاندا داوا لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و هاوبەشەكانیان ده‌كات، لەگەڵیان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایە، لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و كۆتایهێنان بە زەرەرمەندبوونی ئەو هاووڵاتییانەی قوربانیی سیاسەتەكانی رژێمی لە ناوچوون، لەپێناو زامنكردنی سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتیش، بەتایبەت لەناوچە كێشە لە سەرەكان.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.