Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:35

دوای 33 ساڵ.. سویسڕا جارێكی دیكە باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا كردەوە

کوردستان TV
100%

دوای تێپەڕبوونی 33 ساڵ لە داخستنی، ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی سویسڕا باڵیۆزخانەی خۆی لە شاری بەغدا كردەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمە هەنگاوێكی باشە بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی دووبارە كردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسڕا لە بەغدا ئاماژەی بەوە دا كە هەنگاوێكی باشە بۆ توندوتۆڵكردنی پەیوەندییە دبلۆماسییەكانی نێوان عێراق و سویسڕا بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی گەلی هەردوو وڵات بكات.

ئاماژەشی دا كە بە كردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسڕا لە بەغدا، هاوكاری و هەماهەنگییەكان لەنێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكان فراوانتر دەبن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.