سه‌رۆككۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ عێراق ده‌بێت و دواتریش به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك ده‌كات.
مەسعود پزیشکیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له یه‌كه‌م دیمانه‌ی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی له چه‌ندین پرسی گرنگی وڵاته‌كه‌ی و دۆخی ناوچه‌كه و جیهان كرد و رایگه‌یاند، یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ عێراق ده‌بێت و دواتریش سەردانی نیویۆرک دەکات بۆ بەشداریكردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بڕیارە رۆژانی 22 و 23ی ئەیلول بەرێوەبچێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له نیویۆرك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هاووڵاتییانی ئێرانی په‌نابه‌ری ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه و سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێك ده‌دوێن.
پزیشكیان له‌باره‌ی دۆخی ئابووریش قسه‌ی كرد و گوتی، پێویستمان به 100 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی بیانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری پێش بخه‌ن.
ئاشكراشی كرد، پلانێكی تۆكمه‌یان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان كه‌مبكه‌نه‌وه و گرژییه‌كانی ئێرانیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان به‌ره‌و خاوبوونه‌وه ببه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.