Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:32

عێراق... له‌ میسان داواكراوێكی مه‌ترسیدار ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%


 
له‌ میسان داواكراوێكی مه‌ترسیدار ده‌ستگیركرا كه‌ چه‌ندین تاوانی قێزه‌ونی ئه‌نجامداوه‌.

میقداد میری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، پۆلیسی میسان توانیویه‌تی داواكراوێك ده‌ستگیر بكات كه‌ زنجیره‌یه‌ك تاوانی قێزه‌ونی ئه‌نجامداوه‌، له‌نێویشیاندا رفاندنی كچێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ری.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داواكراوه‌كه‌، ئافره‌تێكی بیانی كه‌ بۆ گه‌شت و سه‌یران هاتووه‌ته‌ عێراق رفاندووه‌ و هه‌روه‌ها پیرێژنێكی ته‌مه‌ن 73 ساڵی رفاندووه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه‌ و مۆبایل و پاره‌كه‌ی دزیوه‌. 

میقداد میری گوتیشی، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر داواكراوه‌كه‌ ده‌ستگیر كراوه‌، كه‌ پێشتر به‌ چه‌ندین تۆمه‌تی رفاندن و دزی ئه‌نجامداوه‌ و ئێستاش رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.