Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:36

كاتژمێرسازێکی بەغدادیی 54 ساڵە "کات" دیاری دەکات

کوردستان TV
100%


 كاتژمێر سازی عێراقی، سەید محەمەد ئەعرەجی 54 ساڵە لە بەغدا، کاتەکانی ژیانی بە دیاری کردنی کاتی کەسانی دیکە بەسەر دەبات.

سەید محەمەد ئەعرەجی تەمەن 71 ساڵ لە دووکانە بچووکەکەیدا کە ھاوشێوەی مۆزەخانەیەکە لە ناوچەی مەیدان کە یەکێکە لە گۆڕەپانە مێژووییەکانی بەغدا، كاتژمێری شکاوی دەست، سەرمێز و دیوار چاک دەکاتەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەعرەجی وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە پیشەکەی کە 54 ساڵە لەسەری بەردەوامە.

ئەعرەجی ڕایگەیاند: لە تەمەنی 15 ساڵییەوە دەستم بەم پیشەیە کردووە کە لە خاڵەکانمەوە فێربووم. خاڵەکانیشم لە باپیرمەوە فێربوون. ئێستا تاکە كاتژمێر سازی خێزانەکە من ماوم. 71 ساڵ تەمەنمە و وابزانم تاکە كاتژمێر سازی ئێرە و کۆنترین كاتژمێر سازم. لە ڕێگەی ئەم پیشەیەوە بژێوی ژیانی خێزانەکەم دابین دەکەم. کچێکم ھەیە، ویستم فێری پیشەکەی بکەم، بەڵام لەبەرئەوەی پیشەیەکە سەرقاڵیی زۆرە نەیویست فێر ببێت".

كاتژمێر ساز سەید محەمەد ئەعرەجی باسی لەوە کرد کە بەھۆی بەرزی پلەکانی گەرما لە مانگەکانی ھاویندا لە بەغدا ناتوانێت لە ناو دووکانەکەیدا کار بکات، لەبەرئەوە  كاتژمێره‌ شکاوەکان دەباتەوە بۆ ماڵەوە و لەوێ چاکییان دەکاتەوە.

ئەعرەجی باسی لەوەیش کرد کە تەنھا كاتژمێری دەستی چاک ناکاتەوە، بەڵکو  كاتژمێری دیوار و سەرمێزیش چاکدەکاتەوە، ئەوەیشی خستەڕوو کە دروستبوونی كاتژمێری زیرەکی دەستی لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیادا کاریگەریی لەسەر پیشەکەی دروست کردووە.

گوتیشی: "ھەندێک لە موشتەرییەکان دەیانەوێت ئەو كاتژمێرانه‌ی وەک یادەوەری لە باو و باپیریان ماوەتەوە چاک بکەنەوە. ئەوانە چاک دەکەمەوە ئەگەر ماندووکەریش بن، ئەو كاتژمێرانه‌ ئەو کەسانە دڵخۆش دەکات. ئەم جۆرە موشتەریانە ئەگەر کرێی چاککردنەوەکەش زۆر بێت دەیدەن. ماندووشبم پێویستە ئەو ئەمانەتەی موشتەری پێیسپاردووم چاک بکەم و ڕادەستی بکەمەوە".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.