Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:11

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوایین مۆڵه‌تی دایه‌ سوننه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق

کوردستان TV
100%


 دوای ئەوەی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کە سەر بە سوننەکانە، بۆ ماوەی 9 مانگ به‌ به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه‌ بەهۆی ناکۆکی لەناو سووننه‌كان، چوارچێوەی هەماهەنگی دوا واده‌ی بە هێزە سوننەکان دا بۆ قبوڵکردنی مەحمود ئەلمەشهەدانی، یان دەرگای کاندیدکردن جارێكی تر بكه‌نه‌وه‌ و كێ ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا بكرێته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌و پۆسته‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌. 

پێشتریش چوارچێوه‌ی هه‌مانگی ڕۆژی 20ی ته‌مموزی بۆ دوا واده‌ی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ دیاری كردبوو، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن، ئێستاش ڕایگه‌یاندووه‌ چیتر ئه‌و پۆسته‌ به‌ به‌تاڵی نه‌مێنێته‌وه‌ و یه‌كلایی بكرێته‌وه‌. 

کێبڕکێ بۆ ئەو پۆستە سنووردارە له‌لایه‌ن حزبی ته‌قه‌دوم کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات و هاوپه‌یمانی سیاده‌ بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر پێدەچێت نزیکبن لە ڕێککەوتن لەسەر هه‌ڵبژاردنی ئەلمەشهەدانی، کە پێشتر ئەو پۆستەی بەدەستەوە بووە و لەلایەن نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقەوە پاڵپشتی دەکرێت.

 له‌ کاتێکدا وا دیار بوو کاندیدکردنی ئەلمەشهەدانی قەیرانێک لەناو هاوپه‌یمانی سیاده‌ دروست دەکات، لەبەر ئەوەی کاندیدی فەرمی ئەوان سالم ئەلعیساوییە. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.