Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:05

رۆژی سێشەممە ئەم گەرمایە كۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

كەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەو بەرزبوونەوەیەی پلەی گەرما كە ئێستا هەیە، كۆتایی دێت و كەشوهەوا تاڕادەیەك ئاسایی دەبێتەوە.

عامڕ جابری لە كەشناسی عێراق رایگەیاند: ئەم شەپۆڵە گەرمایەی ئێستا هەیە، رۆژی سێشەممە كۆتایی دێت و دوای ئەم وادەیە پلەكانی گەرما بەشێوەی رێژەیی روو لە دابەزین دەكەنەوە.

راشیگەیاند: پێشبینی دەكرا لە سەرەتای ئەم مانگە پلەی گەرما كەمێك بەرز ببایەوە، بەڵام گەرماكە بۆ ناوەڕاستی مانگ دواكەوت.

هەروەها رایگەیاند: دابەزینی پلەی گەرما بەشێوەی رێژەیی لە تەواوی عێراق بەردەوام دەبێت و ئیتر هاتنی شەپۆڵی گەرمای بەتین كۆتایی دێت.

ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆڵێكی گەرمای بەتین رووی لە عێراق كردووە بەشێوەیەك كە لە هەندێ پارێزگا پلەكانی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سیلیزی بەرزببوونەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.