Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:06

ئافرەتێك دەستگیركرا پێشتر بەرپرسی گرتووخانەكانی داعش بووە

کوردستان TV
100%

لە سنووری پارێزگای نەینەوا ئافرەتێك دەستگیر كرا كە پێشتر بەرپرسی گرتووخانەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوی كردەوە: لە ئۆپەڕاسیۆنێكدا توانرا ئافرەتێك دەستگیر بكریت كە پێشتر ئەندامی رێكخراوی داعش بووە و فەرمانی گرتنیشی هەبووە.

ئافرەتەكە كە ناوەكەی رانەگەیەنراوە، ئەندامی یەكەی خەنسا سەر بە ویلایەتی نەینەوای داعش بووە، هەروەها پێشتریش وەك بەرپرسی كاروباری گرتووخانەكانی ئافرەتانی داعش كاری كردووە.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.