Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:38

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ عێراق باسمان له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان نه‌كردووه‌

کوردستان TV
100%


 
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق به‌ مه‌به‌ستی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌كراوه‌. 

ڤێدانت پاتێل جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیداڕایگەیاند، ماوه‌ی ساڵێكه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق چه‌ندین جار گفتوگۆمان له‌باره‌ی داهاتووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كردووه‌، یه‌كێك له‌وانیش ئه‌و كاته‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك جۆ بایدن له‌ كۆشكی سپی كۆبووه‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لە هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك گفتوگۆ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراقدا نەکراوە، گوتیشی، لەگەڵ ئەوەشدا، بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکردن لەبارەی گۆڕانی ئەرکی هێزەکانمان بۆ هاوبەشییەکی ئاسایشی دووقۆڵی، وەک لە راگەیێندراوەکەی سوودانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی پێ دراوە.

 جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ده‌شڵێت، گفتوگۆکانمان بەردەوامن و ئەمە پرۆسەیەکە لەسەر بنەمای گفتوگۆ ستراتیجییە دوو قۆڵییەکانی ڕابردوو دروستبووە و ڕەگی داکوتاوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.