Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:29

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بانگهێشتی وه‌زیری دارایی عێراق ده‌كات

کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی8ی2024، ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هاوتای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بدات و هه‌روه‌ها هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بۆ مانگی تەممووز بخاتەڕوو. ته‌یف سامی له‌گه‌ڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

 له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتیى دارایی عێراق و پرسی پارەى نەختینە تاوتوێ دەکرێت. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشووتر وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاندبوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه‌مان نیه‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.