گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی ھۆشداری دەداتە ئەمریکا لە بەکارھێنانی ئاسمانی عێراق بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران.
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ھۆشداری ئەوەی دا، ئەگەر ئەمریکا ئاسمانی عێراق بەکار بھێنێت بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران، ئەوە ھێرشەکانیان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی نایەت.
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە گرووپی مقاوەمە، پابەندی ھیچ کۆتوبەندێک نابن، ئەگەر ھێزەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە ھێرش بکاتە سەر گرووپ و چەکدارانی بەرەی مقاوەمە لە عێراق.
ھۆشداری ئەوەشی داوە کە ئەگەر ئەمریکا ئاسمانی عێراق بەکار بھێنێت بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران، ئەوە ھێرشەکانیان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی نایەت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی31ی تەممووزی ڕابردوو لە ھێرشێکی ئاسمانی ھێزەکانی ئەمریکا بۆسەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بابل، چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون دواتر لە ڕۆژی 5ی ئەم مانگە بە ئاراستەکردنی هاژهك، ھێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کە ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەمریکای تیایدا جێگیرکراون.
پێشتریش وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە لە ئاکامی ھێرشە هاژهكییهكهی سەر بنکەی عەین ئەسەد، ژمارەیەک سەربازیی ئەمریکا، برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.