به‌ئامانجگرتنی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار، پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دواده‌خات.
قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، به ئامانجگرتن و هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د دانوستانه‌كان له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق دواده‌خات، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵێك بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق داده‌نرێت.
ئه‌عره‌جی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه، له‌ڕووی سیاسی و به‌رپرسیاره له دۆخی ئه‌منی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت دانوستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌دات بۆ دانانی سنورێكی كاتی به‌مه‌به‌ستی كشانه‌وه و كۆتایی هاتنی ئه‌ركی هێزه بیانییه‌كان.
قاسم ئه‌عره‌جی، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2014دا له‌سه‌ر داوای عێراق هاتوون، گوتیشی دوای مانه‌وه‌یان بۆ ده ساڵ، له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌ركی هاوپه‌یمانان له عیراق كۆتای هاتووه، ئێستاش حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت ئه‌و هاوپه‌یمانییه بگوازرێته‌وه بۆ قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هاوپه‌یمانان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.