Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:59

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی لێدان و ئازاردانی كچێك لە تاران هەرا دەنێتەوە

کوردستان TV
100%

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی لێدان و ئازاردانی كچێكی گەنج لەلایەن پۆلیسی رەوشتەوە لە تارانی پایتەختی ئێران هەرا دەنێتەوە.

ڤیدیۆكە بەشێوەیەكی بەربڵاو لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی لە ئێران بڵاوبووەتەوە، كە تێیدا دەردەكەوێت چەند پۆلیسێكی رەوشت كە ئافرەتن لە تاران بەهۆی لەچك و سەرپۆشەوە دوو كچی گەنج دەگرن و بە توندی ئازاری یەكێكیان دەدەن.

ئەو كچەی ئازادراوە ناوی (نەفەس حاجی شەریف)ـە و تەنەمەنی تەنیا 14 ساڵانە.

دایكی كچەكە دەڵێت كە یاسای سەپاندنی لەچك و سەرپۆش كچەكەیان ناگرێتەوە بەهۆی ئەوەی هێشتا بچووكە و پۆلی 8ی بنەڕەتییە.

دایكەكە سكاڵای تۆماركردووە كە پۆلیسی رەوشت لە كاتی بردن و دەستگیركردنیدا، ئازاری زۆریان داوە و چەندان شوێنیان بریندار كردووە.

لای خۆشییەوە پۆلیسی تاران بڕیاریداوە لێكۆڵینەوە لەو ئەفسەر و پۆلیسە ئافرەتانە بكات كە ئازاری نەفەسی تەمەن 14 ساڵییان داوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.