Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:33

سوودانی فەرمانی بە هێزە ئەمنییەكان كردووە بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێك ئامادەبن

کوردستان TV
100%

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی بە سەرجەم هێزە ئەمنییەكان كردووە بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێكی لەناكاو و بەپەلە لە عێراق و ناوچەكە ئامادە و وریا بن.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق سەردانی فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەكانی بەغدای كردووە و لەگەڵ فەرماندەكان كۆبووەتەوە و بەیەكەوە تاوتوێی پلانە ئەمنییەكان كردووە.

سوودانی لە كۆبوونەوەكەدا فەرمانی بە فەرماندەی سەرجەم هێزە ئەمنییەكان كردووە بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێكی نوێ و بەپەلە ئامادەبن، هەروەها هەماهەنگییەكانی نێوانیان زیاتر بكەن و پشت بە  تەكنەلۆژیای نوێ ببەستن بۆ فەراهمكردنی ئارامی و سەقامگیری ئەمنی.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە دەبێت هێزە ئەمنییەكان توانای تەواویان هەبێت بۆ چارەسەری بەپەلە و خێرای هەر پێشهاتێكی ئەمنی لە ناوچەكەدا.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دەبێت دۆخی كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانیش لەبەرچاو بگرن و هەموو هاوكار و پێویستییەكیان بۆ دابین بكەن، لە هەمانكاتیشدا لە كاتی رووداوەكاندا بەباشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییاندا بكەن.

لە دوای كوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران، پێشبینی دەكرێت دۆخی ناوچەكە ئاڵۆزتر بێت بەتایبەت ئەگەر گرووپەكانی بەناو مقاوەمەی عێراقی بەشداری بكەن لە ھێرشكردنە سەر ئیسڕائیلدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.