كەمێك پێش ئێستا، دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە پارێزگای بابل بیستراوە، دەگوترێ دەنگەكان لە بارەگایەكی حەشدی شەعبی بووە و بەهۆیەوە كوژرا و برینداری لێ كەوتۆتەوە.
هێرشەكە كراوەتە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە باكوری پارێزگای بابل.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، لە هێرشەكەدا ئەندامێكی حەشدی شەعبی كوژراوە و 3ی دیكەش بریندار بوون.
تا ئێستا ئەنجامدەری هێرشەكە دیار نییە، بەڵام لەلایەن گرووپەكانەوە سوپای ئەمەریكا بە ئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتبار دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.