پلاتفۆڕمی كهشوههوای عهرهبی له سعوودییه بڵاویكردهوه، چەند ناوچەیەکی نیمچە دوورگەی عەرەبی ڕووبهڕووی شەپۆلێکی گەرمی توند دهبنهوه و پپێدەچێت پلەکانی گەرما لە ژمارەیەک وڵاتدا بگاتە زیاتر له پهنجا پلەی سەدی.
ههروهها ئاماژه بهوهكراوه، پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پەستانی بەرزی هەوا لە چینە بەرزەکانی بەرگەهەوا بەسەر ناوچەکەدا وردە وردە زیاتر بێت کە هاوکاتە لەگەڵ قووڵبوونەوەی پاڵەپەستۆی گەرمی لە رۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی عەرەبی و ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی.
هاوكات جهختیشكرایهوه كه تا كۆتایی ئهم هەفتەیە پلەکانی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو لە عێراق و کوەیت و سعوودییە و قەتەر و بەحرەین و ئیمارات بەرزببنەوە، بەڵام لە هەریەکە لە چەند ناوچەیەکی عێراق و کوەیت و رۆژهەڵاتی سعوودیە پێشبینی تۆمارکردنی زیاتر له پلهی سیلیزی دەکرێت.
ئەو پلاتفۆڕمە چەند رێنماییەکیشی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دووربكهونهوه لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە رۆژدا و پێویستە بڕێکی زۆر شلەمەنی سارد بخورێتەوە لەگەڵ شێدارکەرەوەکان بە درێژایی رۆژ و تەنانەت له شهوانیشدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.