Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:26

لە عێراق سەرجەم بنكەكانی بەرگریی شارستانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

کوردستان TV
100%

بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق، سەرجەم بنكەكانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگاكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشی ئاستی (ج) بۆ هەر ئەگەرێكی كەوتنەوەی ئاگر لە وەرزی گەرمای هاویندا.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ هەینی عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەرگریی شارستانی پارێزگاكانی عێراق كۆبووەتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری ناوخۆ فەرمانی بە سەرجەم بنكەكانی بەرگریی شارستانی پارێزگاكان كردووە بۆ ماوەی سێ مانگ بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی ئاست و پلەی (ج).

ئەمە لەكاتێكدایە كە لە رۆژانی رابردوو رووداوێكی زۆری ئاگركەوتنەوە لە پارێزگاكانی عێراق روویان دا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری ناوخۆ فەرمانی بە تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگاكان كردووە بۆ هەر حاڵەتێكی كەوتنەوەی ئاگر وەڵامی خێرایان هەبێت و بەپەلە بگەنە شوێنی رووداوەكان.

فەرمانیشی كردووە بنكەكان لە سەرجەم پارێزگاكان بەردەوام و بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بمێننەوە بۆ هەر رووداوێكی كەوتنەوەی ئاگر و هەر حاڵەتێكی تر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.