ترەیسی جەیکۆبسن كاندید بۆ پۆستی باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوبەشیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بناغه‌ی پەیوەندییە گشتییەکانمان ده‌بێت لەگەڵ عێراق.
ترەیسی جەیکۆبسن كاندید بۆ پۆستی باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانه‌وه بانگهێشت کرا بۆ وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێک و پەسندکردنی كاندیدبوونی بۆ ئەو پۆستە و له وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سەقامگیریی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەک دەبێت.
ئەگەر پەسند بکرێم، ئەوا چاوم لەوەیە هاوبەشییەکەمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پتەوتر بکەین لە چوارچێوەی پەیوەندییە گشتییەکەمان لەگەڵ عێراقی فیدراڵ.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق، سوپای ئه‌مه‌ریكا هاوکاریی گرنگ پێشکێش بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە دەکات.
لای خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، كاندیده نوێیه‌كه‌مان بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کەسێکی بە توانایه و چاوەڕێ دەکه‌ن لە کۆنگرێس پەسند بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.