سبەی سێشەممە پلەكانی گەرما لە عێراق دەگاتە لووتكە بەشێوەیەك كە لە حەوت پارێزگا پلەی گەرمی دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەی سێشەممە پلەی گەرما لە عێراق دەگاتە لووتكە و نیمچە پلەی كوڵان.
ئەو پارێزگایانەی كە پێشبینی دەكرێ سبەی پلەكانی گەرمای بگاتە 50 پلەی سیلیزی، بریتین لە (واسیت، میسان، كەربەلا، دیوانییە، زیقاڕ، موسەننا و بەسڕە).
چەند رۆژێكە شەپۆڵێكی گەرما گەیشتۆتە عێراق و پلەكانی گەرمی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، بەشێوەیەك كە ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگای عەمماڕە بە گەرمترین شوێنی جیهان تۆماركراوە كە پلەكەی گەیشتۆتە 50 پلەی سیلیزی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.