لە شارۆچكەی چەمچەماڵ تۆمەتبارێك دەستگیر كرا كە هەڵسابوو بە دزینی جانتایەك پارە و ئاڵتوون.
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سكاڵای تۆمار كرد كە جانتایەكی لێ دزراوە پارە و ئاڵتونی تێدا بووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەست پێ كرد.
بڵاویشی كردەوە: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت و هەروەها دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو جانتایەدا كە تۆمەتبار دزی بووی .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە ئیستا تۆمەتبار (ق، ع، ر لەدایكبووی ساڵی 1987) بەپ ێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.