قایمقامی چۆمان داوای لە گەشتیاران كرد لە كاتی ئەنجامدانی گەشت و سەیراندا لە چەم و رووبارەكان نزیك نەبنەوە، چونكە مەترسیدارن بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی رووبارەكان.
ئەحمەد بارزان عەلیكۆ قایمقامی چۆمان بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: دوای رووداوی خنكانی باوك و كوڕێك لە رۆژی 17/5/2024، ئاگاداری و هۆشداریمان بەهەموو شوێنە گەشتیارییەكان داوە ئەوانەی كە دەكەونە نزیك ڕووبار و چەمەكان كە ڕێكاری سلامەتی بگرنە بەر وەك سیمكردن و تەلبەندكردنی ئەو شوێنانەی كە دەكەونە نزیك ڕووبارەوە.
گوتیشی: هەر شوێنێكی گەشتیاری پابەندی ئەو رێنماییانە نەبێت سزا دەدرێت و ڕێكاری پێویستیان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
ئەحمەد بارزان عەلیكۆ هەروەها گوتی: تكا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەكەین لە كاتی گەشت و سەیراندا بە هیچ شێوەیەك لەچەم و ڕووبارەكان نزیك نەبنەوە، چونكە زۆر مەترسیدارن بەهۆی توانەوەی بەفری سەر چیاكان و بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووبارەكان.
ئەم هۆشدارییەی قایمقامی چۆمان لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دوای نیوەڕۆ گەشتیارێكی تر بەناوی (نڤار كۆسرەت) تەمەن 13 ساڵ لە نزیك گوندی ناوپردان سەر بە شارۆچكەی چۆمان كەوتە ناو ئاوی رووبارەوە و خنكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.