Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:27

سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی حوزەیرانی 2024 لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و عێراق و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان کرا، و هێما خرایە سەر ئەو پێشڤەچوون و لێکتێگەیشتنە ئەرێنیانەی کە لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ هاتوونەتە ئاراوە لە پێناو چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

هەر لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و ئەو ئاستەنگ و کێشە ئەمنی و سیاسییانە کرا كە لەو ناوچانەدا بۆ دانیشتووانی ڕەسەنی ناوچەکە دروست دەبن، و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە رێگەچارەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بدۆزرێنەوە.

پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی ناوچەکە بە گشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.