Erbil 20°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 07:29

23 کەس خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بەربژێر کردووە

کوردستان TV
100%


تا ئێستا، 23 کەس ناوی خۆیان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە کە بڕیارە لە28ی حوزەیراندا بەڕێوە بچێت، تۆمار کردووە.

ئەمەش داوای ئەوە دێت، ڕۆژی 19ی مانگی ڕابردوو، ھێلیکۆپتەرێک کە سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان چەند بەرپرسێکی ئێرانی ھەڵگرتبوو، دوای گەڕانەوەی لە بەسەرکردنەوەی ھەوڵەکانی دروستکردنی بەنداوێک لەسەر سنوورەکانی ئازەربایجان، بەھۆی نالەباری کەشوھەواوە کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی گیانیان لەدەستداوە.

ھەریەک لە سەرکۆماری پێشووتری ئێران مەحمود ئەحمەدی نەژاد، وەزیری تەندروستی پێشووی ئێران سەربە ڕەوتی پارێزگاران، مەسعود پزشکیان، سکرتێری پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سەربە ڕەوتی پارێزگاران، سەعید جەلیلی لە گرنگرترین ئەو کەسانەن کە خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە، کاندید کردووە.

ھەروەھا وەزیری ڕۆشنبری و ئیرشادی ئێران، محەمەد مەھدی ئیسماعیلی و جێگری پێشووی سەرکۆمار، محەمەد ڕەزا میرتاجەدینی ڕایانگەیاندووە کە خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە، کاندید کردووە.

لە ڕۆژی 30ی مانگی ڕابردووە، پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی بەربژێران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ کۆتایی پێ دێت.

دوای کۆتایی ھاتنی پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی بەربژێران، ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران (شورای نگھبان) لە ماوەی حەوت ڕۆژدا لێکۆڵینەوە لەبارەی شیاوبوونی بەربژێرەکان دەکات و بڕیار لەسەر شیاوبوون یان شیاونەبوونی بەربژێران دەدات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.