Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:26

کۆمیسیۆن: سبەی دوایین وادەیە بۆ خۆتۆمارکردن له‌ پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری

کوردستان TV
100%


وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێ، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو جارێکی دیکە دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ھاووڵاتیان کرایەوە، سبەی یه‌كشه‌ممه‌ 2ی6ی2024، دوایین وادەیە بۆ خۆتۆمارکردن و پڕۆسەکە کۆتایی پێدێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: سەرجەم دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی تاوەکو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردووە یاخود گرفتیان لە پەنجەمۆر ھەبوو نەیدەخوێندەووە یاخود لە دایکبووی2006ن و تاوەکو ئێستا خۆی تۆمار نەکردبوو سبەی دوایین وادەیە بۆ خۆتۆمارکردن و لە دوای ئەو وادەیە کۆتایی بە پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری دێت و ناتوانن دواتر خۆیان تۆمار بکەن، بۆیە لە ھەرێمی کوردستان 173 بنکە ھەیە و دەتوانن لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژە سەردانی نزیکترین بنکە بکەن و خۆیان تۆمار بکەن.

جومانە غەلای گوتیشی: لەمساڵدا ئەوانەی خۆیان تۆمار کردووە لە ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای ھەولێر 60 ھەزار و 85 کەسە و لە دھۆک 25 ھەزار و 797 کەسە و لە سلێمانی 36 ھەزار و 177کەسە و کۆی گشتی ئەوانەی خۆیان تۆمارکردووە لەمساڵدا 122 ھەزار و 59 کەسە و کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران لە ھەرێمی کوردستان 3 ملیۆن و 789 ھەزار و 360 دەنگدەرە.

ناوبراو دەشڵێت: ژمارەی ئەو کارتانەی تاوەکو ئێستا دابەشکراون ژمارەیان 322 ھەزار و 686 کارتە، بەجۆرێک لە ھەولێر 111 ھەزار و 308 کارت و لە دھۆک 84 ھەزار و 88 کارت و لە سلێمانی127 ھەزار و 290 کارت و ئەو کارتانەی لە بنکەکانی دەنگدان ماون ژمارەیان 666 ھەزار و 226 کارتە لە ھەولێر254 ھەزار و 265 کارت و لە دھۆک 132 ھەزار و 933 کارت و لە سلێمانی279 ھەزار و 28 کارتە، بۆیە داواکارین لەو ھاووڵاتیانەی ناوی خۆیان تۆمار کردووە و کارتیان گەڕاوەتەوە سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدانیان بۆ ئەوەی بتوانن لەکاتی ھەڵبژاردن دەنگی خۆیان بدەن و بێ بەش نەبن لە دەنگدان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.