Erbil 25°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 09:23

رۆژی جیهانی وازهێنان لە جگەرە.. چەند رێگەیەك بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی رێكەوتی 31/5 بە رۆژی جیهانی وازهێنان لە جگەرەكێشان دیاریكراوە، بۆ ئەوانەی دەیانەوێت واز لە جگەرەكێشان بهێنن، ئێمە چەند رێگەیەكتان بۆ دەخەینە بەردەست تا بڕیارەكە بە دروستی ئەنجام بدەیت.

‌سەرەتا و قۆناخی یەكەمی وازهێنان لە جگەرەکێشان ئەوەیە كە بڕیاری وازهێنان بدەیت، ئەگەرهاتوو بڕیارەكەت دا ئەوە ئەمە دەبێت بە نیوەی جەنگەکە، بێگومان چەند ڕێگایەکی کاریگەری تریش هەن ئەگەر بێتو جێبەجێیان بکەی كارەكەت بۆ ئاسان دەبێت و ئەوا ڕەنگە بە یەکجاری واز لە جگەرەکێشان بهێنیت.

تووتن کە جگەرەی لێ دروست دەکرێت، ماددەی نیکۆتێنی تێدایە، هۆكاری سەرەكی تووشبوونە بە نەخۆشی شێرپەنجە کە رۆژانە و ساڵانە چەندین كەس بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست دەدت.

ئێستە رێگاكانی وازهێنان لە جگەرەكێشانت بە خاڵ بۆ دیاری دەكەین و تۆش هەموو هەوڵێكی خۆت بدە و دەست پێ بكە:-

1-  خۆت ئامادە بکە بۆ ئەوەی بەتەواوی وازی لێ بهێنیت: ئەگەر بێتو بڕیار بدەی کە واز لە جگەرە بهێنی.

2-  بە هاوڕێ وهاوپیشە و خێزانەکەت بڵێ کە تۆ بەیەکجاری واز لەجگەرەکێشان دە‌هێنی.

3-  هەموو ئەو جگەرانەی کە پێتە راستەوخۆ فڕێیان بدە.

4-  هەوڵبدە شتێک بمژی وەک نوقلێکی ڕەق، شەکری کڵۆ، گێزەر.

5-  هەر کات هەستت بە بێتاقەتی کرد، خواردنەوەیەک بخۆرەوە وەك قاوە، چا.

6-  هەوڵبدە سیستەمێکی پشگیری دروست بکەی بۆ ئەوەی هاوکارت بن وەک ئەندامانی خێزانەکەت.

7-  داوا لە هاوڕێ و هاوپیشەکانت بکە کە لە دەوری تۆدان، جگەرە نەکێشن.

8-  ئەگەر هاتوو زۆر ماندوو بووی بەهۆی وازهێنان لە جگەرە، بیر لە کارەکەت بکەرەوە، بیربکەرەوە چۆن کارەکانت ئەنجام بدەیت.

9-  هەمیشە هەوڵبدە خۆت بە شتی ترەوە سەرقاڵ بکەی.

10-  ئاو و شەربەت زۆر بخۆرەوە.

11-  لەو کەسانە دوور بکەوە کە جگەرە دەکێشن.

12-  هەوڵبدە بنێشت بجووی،

13-  خۆت سەرقاڵ بکە بە بەکار‌هێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.