Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:39

بەڕێوەبەرێكی نوێ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستبەكار بوو

کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە بەڕێوەبەری نوێی ژمێرکاری وەزارەت كرد و لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵیدا داوای كرد هەموو کارئاسانییەک بۆ ڕایکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لەو بەڕێوبەرایەتییەدا بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری کرد و پشتیوانی خۆی بۆ کۆڤان عیزەت بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوبەرایەتییەکە دووپات کردەوە.

وەزیری دارایی ڕایگەیاند كە بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییە گرنگەکانی وەزارەتی دارایی و کاری زۆر و گرینگی لە ئەستۆدایە.

وەزیری دارایی بە پێویستیشی زانی لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕۆتین، هەموو کارئاسانییەک پێشکەش بکەن. جەختیشی كردەوە كە ئەوان وەک وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان هاوکار و هەماهەنگ دەبن بۆ ڕێکخستنەوەی سیستەمی ژمێریاری و دارایی لەم قۆناغەدا لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.