وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ شاندێكی باڵای سەربازی و دیبلۆماتی ئەڵمانیا کۆبووە.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ شاندێكی باڵای سەربازی و دیبلۆماتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ، کە پێکهاتبوون لە کۆڵۆنێڵ پێرسیکۆڤسکی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا و بێنیامین حەننا، کونسوڵی گشتیی بەوەکالەت و وەفدێکی یاوەریان کۆبۆوە.
لەکۆبونەوەکەدا، کە عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت و راوێژکارانی سەربازی وەزارەت ئامادەیبوون، چەند پرسێکی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی هەردوولا، پڕۆسەی چاکسازی پێشمەرگه، بایەخی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم و عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا.
وەزیری پێشمەرگە، رایگەیاند: هاوکارییە هەمەلایەنەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ، بەشداری و هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێی بایەخ و تەقدیری زۆرە. لە بەرامبەر پێشخستن و گەشەسەندنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگەدا.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا و کونسوڵی گشتیی ئەو ووڵاتە لەهەولێر، بۆ سەرخستن و پێشخستنی پڕۆسەی چاکسازی پێشمەرگە، جەختیان لەسەر بەردەوامیدان بە هاوکاری و هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.