لە بەریتانیا بۆمبێكی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی دۆزرایەوە كە بەم هۆیەوە زیاتر لە 10هەزار كەس لە دانیشتوانی ناوچەكەیان بەرەو شوێنێكی سەلامەتتر چۆڵكرد.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئاشكرای كرد، هەفتەی رابردوو لە حەوشەی ماڵی هاووڵاتییەك لە شاری پلیمۆس لە كەناراوەكانی باشوری رۆژئاوای بەریتانیا، بۆمبێكی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانیمان دۆزیوەتەوە كە كێشەكەی 500 كیلۆگرام بووە. رونیشیكردەوە، بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی خۆیان، دانیشتوانی شوێنەكە كە زیاتر لە 10 هەزار كەس دەبن، ناوچەكەیان بەرەو شوێنێكی سەلامەتتر چۆڵكرد.
دواتر بۆمبە نەتەقیوەكە لەلایەن تیمێكی پسپۆڕی سەربازی بۆ ناوچەیەكی دوور لە شوێنی نیشتەجێبون گواسترایەوە و لە نێو دەریادا تەقێنرایەوە.
لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانیدا، شاری پلیمۆس چەندین بنكەی سەربازیی و دەریایی سوپای بەریتانیای تێدا بووە و هەر بۆیەش یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی فرۆكە بۆمبهاوێژەكانی ئەڵمانیا بووە. بەجۆرێك نزیكەی 60جار بۆمبارانكراوە بە هۆیەوە بە هەزاران هاووڵاتی سڤیلی تێدا كوژراون.
لە بەریتانیا بۆمبێكی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی دۆزرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.