حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م به ئامانجگرتنی كه‌شتییه‌كی به‌ریتانیان له كه‌نداوی عه‌ده‌ن راگه‌یاند.
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نساڕوڵا سه‌ر به گرووپی حوسییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: بۆ پشتگیری زیاتری برایانمان له كه‌رتی غه‌ززه، هێزه‌كانمان كه‌شتییه‌كی به‌ریتانیان به‌ناوی (LYCAVITOS) له كاتی تێپه‌ڕبوون به كه‌نداوی عه‌ده‌ن به هاژه‌كی ده‌ریایی كرده ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ئامانجگرتنی كه‌شتییه ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی و بیانییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی سوپای ئیسڕائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه راده‌گرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له‌به‌رامبه‌ر هێرشی به‌رده‌وامی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كان له ده‌ریای سوور، چه‌ند جارێك هێرشی ئاسمانی كردبووه سه‌ر پێگه و باره‌گاكانی حوسییه‌كانی له وڵاتی یه‌مه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.