به‌رپرسێكی عێراقی به سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندووه، گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له ترسی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باره‌گاكانیان چۆڵ كردووه و هه‌روه‌ها چه‌ك و تهقهمهنییهكانیشیان گواستۆته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی عێراق به تۆڕی هه‌واڵی (NBC News) راگه‌یاندووه: گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق به‌هۆی هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه باره‌گاكانیان له‌نێو خاكی عێراق و له نزیك سنووره‌كانی سووریا چۆڵ كردووه.
راشیگه‌یاندووه: گرووپه‌كان هه‌روه‌ها چه‌ك و تهقهمهنییهكانیشیان له باره‌گاكانیان نه‌هێشتووه و بۆ شوێنی نادیار گواستوویانه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی سه‌ر تاوه‌ر 22 له ئوردن، دژی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له‌نێو خاكی عێراق و سووریا ئه‌نجام بدات.
ته‌له‌فزیۆنی (سكای نیوز) له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا گواستییه‌وه كه چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی به‌ریتانیا ده‌ستیان به فڕین كردووه به‌ره‌وه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پێشتریش جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێرشی تۆڵه‌كردنه‌وه بۆ سه‌ر گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له‌نێو خاكی عێراق و سووریا دابوو.
وه‌ك به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندووه، ره‌نگه هێرشی تۆڵه‌كردنه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ یاخود چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت.
رۆژی دووشه‌می رابردوو به درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه سه‌ر تاوه‌ر 22 كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكایه له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئوردن له نزیك سنووری سووریا، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژران و زیاتر له 40ی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.