میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نیشمانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه بكه‌ن كه كرابووه سه‌ر سه‌ربازگه‌كه‌یان له‌نێو خاكی وڵاتی ئوردن.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (سی ئێن ئێن) بڵاوی كرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن هه‌ریه‌ك له جه‌یك سولیفان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی و ئه‌ڤرێل هاینز به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نیشتمانی، جێف زینتس سه‌رۆكی ئه‌ركان و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای تری سه‌ربازی به‌شداربوونه.
بڵاویشی كرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌و سیناریۆیانه كراوه كه بۆ شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر سه‌ربازگه‌كه‌یان له ئوردن دیاریكراون.
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌م فه‌رماده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه كه به درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌یان له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئوردن له نزیك سنووری سووریا.
بڵاویشی كرده‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا 3 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان كوژراون و 25ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر دوێنێ یه‌كشه‌م دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ئه‌نجامدراوه ئه‌وانه‌ی له‌نێو خاكی عێراق و سووریا چالاكییان هه‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێرشه‌كه پێشهاتێكی گه‌وره‌یه و به دڵنیاییه‌وه له كاتێكی گونجاو‌دا وه‌ڵامێكی پڕبه‌پێستیان بۆ ئه‌نجامده‌رانی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.