Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 02:12

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق: بانكی هودا دۆلاری بۆ تیرۆریستان و سوپای پاسداران گواستۆته‌وه‌

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ خرایه‌ نێو لیستی سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه،‌ رایگه‌یاند كه‌ بانكه‌كه‌ كاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی كردووه‌ و دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گواستووه‌ته‌ بۆ تیرۆریستان و سوپای پاسدارانی ئێران.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌م سزای به‌سه‌ر بانكی هودا و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ناوی حه‌مه‌د ئه‌لمووسه‌وی سه‌پاند به‌هۆی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی بۆ ئێران و گرووپه‌ چه‌كداره‌كان به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن‌ له‌ تیرۆر‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بانكی هودای وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ له‌ عێراق ده‌ستنیشانكردووه‌‌.

راشیگه‌یاند: بانكه‌كه‌ به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ ده‌ستگه‌یشتن به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، پشتیوانی له‌ هه‌ندێ رێكخراوی تیرۆریستی بیانی كردووه‌، له‌وانه‌ فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.

راشیگه‌یاند: نه‌ك هه‌ر بانكه‌كه‌، هه‌روه‌ها سزای‌ دارایی به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری بانكه‌كه‌ش سه‌پێنراوه‌.

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سزادانی بانكه‌كه‌ و رێوشوێنه‌كان، كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر سیسته‌می دارایی عێراق و پڕۆژه‌ بازرگانییه راسته‌قینه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاینده‌ی ئابووری عێراق به‌جێده‌هێڵێ.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.