Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 07:57

زانیاریی نوێ له‌باره‌ی هێرشی درۆنی سه‌ر سه‌ربازگه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی زانیاری نوێی له‌باره‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یان له‌نێو خاكی وڵاتی ئوردن بڵاو كرده‌وه‌.

فه‌رماده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد، به‌ درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكراوه‌ته‌‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئوردن له‌ نزیك سنووری سووریا.

ئاشكراشی كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌دا 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراون، هه‌روه‌ها 25ی دیكه‌ش بریندار بوون.  

لای خۆیه‌وه‌ ئاژانسی (رۆیته‌رز) له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی‌ گواستییه‌وه‌: هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ دوێنێ شه‌و‌ ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاوی كردۆته‌وه‌‌.

سه‌باره‌ت به‌ برینداره‌كانیش رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌یان 34 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌ و به‌شێكیان به‌هۆی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌ تووشی زیانی مێشك و په‌رده‌ی گوێ بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دابوو كه‌‌ هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌نێو خاكی عێراق و سووریا كار ده‌كه‌ن.

جۆ بایدن جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌‌ پێشهاتێكی گه‌وره‌یه‌ و به‌ دڵنیاییشه‌وه‌ له‌ كاتێكی گونجاودا وه‌ڵامێكی پڕبه‌پێستیان بۆ ئه‌نجامده‌رانی ده‌بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.