Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 11:25

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7 پلەی ڕیختەر دوو وڵاتی هەژاند

کوردستان TV
100%

ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریكا (USGS) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7 پلەی ڕیختەر هەرێمی سینجیان ئویگوری چینی هەژاندووە.
ناوەندەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، ڕوونی كردووەتەوە كە، شەوی رابردوو  بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7 پلەی ڕیختەر هەرێمی خۆبەڕێوەبەری سینجیان ئویگوری لە باكووری ڕۆژئاوای چینی هەژاندووە.
ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریكا یەكەمجار ڕایگەیاندبوو، كە ناوەندی بوومەلەرزەكە وڵاتی قرغیزستانی بووە ،بەڵام دواتر پشتڕاستی كردەوە كە هەرێمی سینجیان ئویگوری چین ناوەندی بوومەلەرزەكە بووە.
هاوكات بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7 پلەی ڕیختەر قرغیزستانی هەژاندووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.