یهكێتی ئافرهتانی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی (25)ەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی راگەیاند.
له پهیامهكهی یهكێتی ئافرهتانی كوردستاندا هاتووه، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستاف و سەرجەم کارمەندانی ئەم کەناڵە خۆشــەویـــستە دەکەین،هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، یەکێک بووە لە باشترین کەناڵەکانی میدیای کوردی کە هەمیشە گرنگی بە هەواڵی ڕاست و دروست داوە.
یهكێتی ئافرهتان ئاماژه بهوهش دهكات، کوردستان تیڤی وەکو یەکەم کەناڵی ئاسمانیی پێشەنگی کوردستان، بە مێژوویەکی سەنگین و پیشەگەرانە توانیویەتی ڕووی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان وەک خۆی پیشانی جیهان بدات، ئەم مینبەرە مەزنە هەمیشە گرنگی داوە بە بوارەکانی کولتووری و مێژووی و ئەدەبیاتی کوردستانی بۆ ئەوەی هەمیشە بەزیندوویی بمێنێت بۆ نەوەکانی داهاتوو.
له به شێكی دیكهی پهیامهكهدا هاتووه، کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، ھەمیشە بە کارامەیی و لێھاتوویی و بە ڕەچاوکردنی بەها کۆمەڵایەتییەکان، بەرھەم و کارەکانی پێشکەش بە بینەرانی خۆی کردووە و ھەوڵیداوە لەگەڵ کلتور و نەریتی کوردستانی خۆی بگونجێنێت و خۆشەویستیی گەل و نیشتمان لەھزری تاکی کوردستانیدا بەھێزتر بکات.
ههروهها راشگهیاندراوه، ئەوەی بەلای ئێمەوە جێگەی سەرنج و بایەخە کە ئەم کەناڵە گرنگیەکی زۆری بە خێزان و پرسی ئافرەتان و لایەنی کۆمەڵایەتی داوە، لەڕێگەی بەرنامەکانی هەوڵی گەیاندنی ھۆشیاری لەسەر مافەکانی ئافرەتان داوە.
له كۆتاییدا یهكێتی ئافرهتانی كوردستان رایگهیاندووه، ئومێدی سەرکەوتنی زیاتر بۆ بەڕێوەبەر و کارمەندانی کوردستان تیڤی دەخوازین، و ھیوادارین ھەر لەسەر رێچکەی پیشەیی و کاری لەپێشینەیان بەردەوام بن و گرنگی زیاتر بە پرسی خێزان و ئافرەتان بدەن، ھەر پێشەنگ و سەرکەوتووبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.