پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان ئەمڕۆ چوارشەممە وێڕای شەرمەزاركردنی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر هەولێری پایتەخت ،داواش لە هەموو لایەنەكان دەكات پەرە بە ململانێكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەدەن.
پاپا فرانسیس لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ڤاتیكان گوتی، سەرەخۆشی و هاوسۆزیم لەگەڵ قوربانییەكانە كە هەموویان خەڵكی مەدەنی بوون، بۆ ئەو هێرشە مووشەكییەی كە ناوچەیەكی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانی گرتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندی باشی نێوان دراوسێكان ئەم جۆرە كارانە لەخۆناگرێت، بەڵكو گفتوگۆ و هاوكارییە، داواش لە هەموو لایەك دەكەم خۆیان لە هەر هەنگاوێك بەدوور بگرن كە گرژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیناریۆكانی دیكەی شەڕدا هەڵبگیرسێنێت.
پاپای ڤاتیكان هێرشەكەی سەر هەولێری پایتەخت شەرمەزار دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.