وه‌زیرێكی عه‌ره‌بستانی سعوودییه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كۆتایی به هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بهێنرێ"
ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریى داڤۆس، لەگەڵ خالید ئەلفالح وەزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودى کۆبووەوە.
وەزیری وەبەرهێنانی سعوودی هاوخەمیى خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە عەرەبستانی سعوودی لەگەڵ کۆتاییهێنانە بە هێرش و گرژی و ئاڵۆزییەکان.
ڕاشیگەیاند کە بەمزووانە شاندێکی گەورەی بازرگانیی سعوودی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکه‌ن.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودی کرد و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.