Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:29

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچيرڤان بارزانى و هادى ئه‌لعامرى

کوردستان TV
100%

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ هادى ئه‌لعامرى سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌در، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له‌ پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيريى عێراق و نه‌بوونى به‌ به‌شێك له‌ كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرینگيى چاره‌سه‌ركردنيان به‌ گفتوگۆ و ‌لێكگه‌يشتن، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو، تيايدا هاوڕابوون كه‌ ده‌بێ ماف و شايسته‌ دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان پارێزراو بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.