بڕیارە رۆژی دووشەمە 54 مین كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس بەڕێوەبچێت كە نزیكەی 100 سەرۆك وڵات و سەرۆك وەزیرو میوانی فەرمی و بە بەشداری نزیكەی 2800 كەسایەتی سیاسی ،ئابووری ، زانستی ، كەسە ناودارەكانی جیهان و بەشداری زیاتر لە 1000 كۆمپانیا ، كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە رۆژانی 15 تا 19 ی ئەم مانگە لە داڤۆس بەڕێوەبچێت.
بۆ پاراستنی میوانەكانی كۆڕبەندی داڤۆس، سوپای سویسرا 5000 هەزار سەرباز لە ئاسمان و زەمین جێگیر دەكات،هەروەها چاودێری ئاسمان دەكات و فڕین لە ئاسمانی داڤۆس سنووردار دەكرێت .
بو ئەم مەبەستە دەستەڵاتدارانی كانتۆنی گراوبۆندێن بەرپرسیارن لە ئۆپەراسیۆنەكانی سوپاو پاراستنی میوانەكان، هەروەها سوپا میوانەكان بە هیلیكۆپتەر دەگوازێتەوە،هاوكات سوپای سویسرا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئیتاڵیا و نەمسا ، ئۆپەراسیونی هاوبەش لە ئاسمانەوە ئەنجام دەدەن ، وێڕای ئەمانەش جگە لە فڕۆكەكانی سوپا ،هەموو فڕینێك لە ئاسمانی داڤۆس بۆ ماوەی هەفتەیەك قەدەغەیە.
خالید عەلی - كوردستان تیڤی
لە داڤۆس پێنج هەزار سەرباز بڵاوەیان پێكراوە
لە رۆژانی 15 تا 19 ی ئەم مانگە 54 مین كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس بەڕێوەدەچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.