Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 09:43

له‌ نمایشێكی ئۆتۆمبێله‌كانی ئۆف رۆد حه‌وت هاووڵاتی بریندار بوون

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نمایشێكی ئۆتۆمبێله‌كانی ئۆف رۆد له‌ كۆیه‌، رووداوێكی هاتوچۆ ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت هاووڵاتی بریندار بوون.

رووداوه‌كه‌ كاتێك ڕوویداوه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلێكی ئۆف رۆد له‌سه‌ر به‌رزاییه‌ك هاتۆته‌ خواره‌وه‌ و چۆته‌ نێو ئاپۆڕایه‌كی هاووڵاتییان و چه‌ند كه‌سێكی شێلاوه‌.

هاوكار عه‌لی گوته‌بێژی ته‌ندروستی كۆیه‌ تایبه‌ت به‌ (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی حه‌وت بریندار گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری شه‌هید دكتۆر خالید له‌ كۆیه‌.

راشیگه‌یاند: برینداره‌كان له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌ كاتی نمایشێكی ئۆف رۆد بریندار بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا سه‌رجه‌م برینداره‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری شه‌هید دكتۆر خالیدن و چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێ.

هاوكار عه‌لی گوته‌بێژی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ برینی سه‌رجه‌م برینداره‌كان سووكه‌.

كۆیه‌ / كانیاو حه‌كیم

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.