Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 06:49

كوریای باكوور سێ مانگی دەستكردی سیخوڕی دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان 

کوردستان TV
100%

  كۆریای باكوور بەنیازە لە ساڵی 2024 سێ مانگی دەسكرد بۆ بۆشایی ئاسمان بنێرێت. كیم جۆنگ ئونیش دەڵێت، یەكگرتنەوە لەگەڵ كۆریای باشوور هەڵەیەكە كە نابێت دووبارە بكرێتەوە. ئاژانسی هەواڵی فەرمی كۆریای باكوور بڵاویكردەوە، پیۆنگ یانگ لە چوارچێوەی بەرزكردنەوەی توانا سەربازییەكانی بەنیازە لە ساڵی 2024دا سێ مانگی دەستكردی سیخوڕیی دیكە بۆ بۆشایی ئاسمان بنێرێت. 
ئاماژە بەوشدراوە، ئەركی هەڵدانی سێ مانگی دەستكردی سیخوڕی لە كۆبوونەوەی كۆتایی ساڵی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی كرێكارانی دەسەڵاتدار وەك یەكێك لە بڕیارە سیاسییە سەرەكییەكانی ساڵی داهاتو راگەیەندراوە. 
لە كۆبوونەوەكەشدا، كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكور باسی لەوەكردوە، خواستی ئاشتەوایی یان یەكگرتنەوە لەگەڵ كۆریای باشور هەڵەیە و نابێت دووبارەبكرێتەوە.
 كیم گوتیشی: من پێموایە لەبەرچاوگرتنی ئەو كەسانەی كە ئێمە بە خراپترین دوژمن وەسف دەكەن، وەك كەسانێك كە ئێمە بەدوای ئاشتەوایی و یەكگرتوویی لەگەڵیاندا دەگەڕێین، هەڵەیە كە نابێت یەكگرتن لەگەڵ كۆریای باشوور دووبارە بكەینەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.