لە ئاکامی هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەمپەکانی "مەغازی" و "نوسەیرات" لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، 36 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژران.
سەرچاوە تەندروستییەکانی ناوچەکە، به كهنهكاڵهكانی راگهیاندنیان ڕاگەیاند، کە هێزەکانی ئیسرائیل بۆردومانی ناوچەکانی ناوەڕاستی کەرتی غەززەیان کردووە.
ڕاشیانگەیاند: سوپای ئیسرائیل لە کاتەکانی بەیانییەوە هێرشی ئاسمانیی دەکاتە سەر کەمپەکانی مەغازی و نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە و بەهۆیانەوە 36 فەڵەستینی كوژراون.
ئاماژە بەوەیش کرا کە ئیسرائیل خانووەکانی ناو کەمپەکەی کردووەتە ئامانج و هێشتا ژمارەیەک لە کوژراو و بریندار لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندان.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی، لە هەوڵدان بۆ دەرهێنان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی کەوتوونەتە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.