پۆلیسی پارێزگه‌ی بابل ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كی له سنووری پارێزگهكانهیان ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵسابوو به پێشكه‌شكردن و فرۆشتن گۆشتی گوێدرێژ به سه‌ردانیكه‌رانی.
پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی پارێزگه‌ی بابل بڵاوی كرده‌وه: خاوه‌نی چێشتخانهیهكمان له شاره‌دێی سه‌ده له باكوری شاری حیله سه‌ر به پارێزگه‌ی بابل ده‌ستگیركرد كه هه‌ڵسابوو به فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ له چێشتخانه‌كه‌یدا.
بڵاویشی كرده‌وه: ده‌ستگیركردنه‌كه دوای ئه‌وه هات كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ئاگاداركراینه‌وه به‌وه‌ی كه خاوه‌نی چێشتخانه‌كه به‌ناوی گۆشتی به‌رخ و گۆلك، گۆشتی گوێدرێژی داوه‌ته سه‌ردانیكه‌ران و مێوانانی چێشتخانه‌كه‌ی.
پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی پارێزگه‌ی بابل جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌روه‌ها ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ئه‌و گۆشتانه‌ی گوێدرێژه‌كه له چێشتخانه‌كه‌یدا هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.