Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:10

نرخی یەك بەرمیل نەوت لە ساڵی 2024 دەبێتە چەند ؟

کوردستان TV
100%

ئەلێكساندەر نۆڤاك، جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕووسیا پێشبینی كردووە كە نرخی نەوتی جیهانی لە ساڵی 2024 لە نێوان 80 بۆ 85 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بێت.
ئەم لێدوانەی نۆڤاك لە میانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا هات كە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامدرا ،سەبارەت بە ئاسۆی بازاڕەكانی وزەی جیهانی لە ساڵی 2024.
نۆڤاك گوتی: بەپێی خەمڵاندنی شرۆڤەكاران و دەزگا جیاوازەكان كە لەژێر چاودێری وەزارەتی وزەی ڕوسیادا كاردەكەن، پێمان وایە مەودای هەڵاوسانی نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ساڵی داهاتوودا لەنێوان 80 بۆ 85 دۆلار دەبێت بۆ هەر بەرمیلێك.
هەروەها نۆڤاك سەبارەت بە ئامانجەكانی “ئۆپێك+”، ئاماژەی بەوەدا كە وڵاتانی هەناردەكاری نەوت هاوكاری یەكتر دەكەن، بەڵام نرخێكی دیاریكراو بۆ بەرمیلێك نەوت لای خۆیان دانانێن و گوتی: ئەركی ئێمە گەیشتنە بە هاوسەنگی لە نێوان دابینكردن و داواكاریدا ، بۆ ئەوەی پیشەسازییەكە بتوانێت بە جێگیری كاربكات.
گوتیشی: نرخەكان لەم ماوەی ئەمساڵدا تاڕادەیەك جێگیر بوو، ئەمڕۆش نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت نزیكەی 80 دۆلارە .
 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.