Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:51

 نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەولێر و بەغدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆڕسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 151 هەزار و 950 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.، لەكاتێكدا دوێنێ شەممە نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 152 هەزار و 450 دینار بوو.
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 152 هەزار و 750دیناری عێراقی، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 150 هەزار و 750 دینار.
سەبارەت بە ھەولێر-یش، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 151 ھەزار و 500 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.