Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:52

ئۆكڕاینا خستنەخوارەوەی 3 فڕۆكەی رووسیی راگەیاند

کوردستان TV
100%

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆككۆماری ئۆكراینا و هاوكات بەرپرسی هێزە چەكدارەكانی ئۆكڕاینا رایگەیاند، سوپای وڵاتەكەی لە رێگەی‌ سیستەمەی بەرگری ئاسمانی وڵاتەكەی لە باشووری وڵات، توانیویانە 3 فڕۆكەی جەنگیی ڕووسی لە جۆری سۆخۆ 34 تێك بشكێن و خستوویانەتە خوارەوە.
 لەگەڵ ئەوەی هێشتا سوپای رووسیا هیچ لێدوانێكی فەرمی لەسەر ئەم لەم ڕووداوە بڵاونەكردوەتەوە ،بەڵام هەواڵی تێكشكانی ئەوە 3فرۆكە روەسیانە بوونەتە بابەتی گەرمی نێو ‌تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی نێوخۆی رووسیا. 
شڕۆڤەكاران پێیان وایە ئەگەر هەیە ئۆكڕاینا بۆ خستنەخوارەوەی ئەم فرۆكە جەنگیانە سیستەمی بەرگری پاتریۆتی ئەمریكی بەكاربهێنێت.
 میكۆلا ئۆلێشچوك، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆكڕاینا ، لە كەناڵی تێلێگرامی خۆی، خستنەخوارەوەی ئەم سێ فرۆكە جەنگییە راگەیاند.
 هەروەها یوری ئیهنات، وتەبێژی هێزی ئاسمانی ئۆكڕاینا ، خستنەخوارەوەی ئەو سێ فڕۆكە جەنگییە سوخۆ سی و چوارەی رووسیای بە ئۆپەراسیۆنێكی پلان بۆ داڕێژراوی درەوشاوەی وڵاتەكەی ناوبرد. 
هاوكات ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆككۆماری ئۆكڕاینا ڕایگەیاند، ئەم سێ فڕۆكە جەنگییە لە ناوچەی خێرسۆن خراونەتە خوارەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.