Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:30

ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە 20 هەزار کەسی تێپەڕاند

کوردستان TV
100%


حکوومەتەکەی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکرد، ژمارەی کوژراوە فەڵەستینییەکان 20 هەزار کەسی تێپەڕاند.

ئۆفیسی ڕاگەیاندن سەر بە حکوومەتەکەی غەززە لەبارەی 75 ڕۆژی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکرد، ژمارەی کوژراوە فەڵەستینییەکان 20 هەزار کەسی تێپەڕاند کە بە لایەنی کەم هەشت هەزار کەسی منداڵ و شەش هەزار و 200 کەسی ژنن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە، شەش هەزار و 700 کەسیش بێ سەروشوێنن کە کەوتوونە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکان و لەو ژمارەیەش لەسەدا 70ی ژن و منداڵن.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ژمارەی بریندارەکان بەهۆی ئەو هێرشانە گەیشتووەتە 52 هەزار و 600 کەس.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.