ئەمڕۆ سێشەممە 12/19، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە زیاد خەلەف، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانكی (التنمیە)ــی عێراقی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی گەشەپێدانی ئابووری و چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كەرتی بانكی كرا و ئاماژە بەوە درا كە لە هەرێمی كوردستان و عێراق، زەمینەی وەبەرهێنان لە كەرتە جیاوازەكان لەبارە.
سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانكی (التنمیە)ــی عێراقی، خۆشحاڵیی خۆی بەرانبەر بە دیدگای سەرۆكی حكومەت لەبارەی هەمەچەشنكردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخان و پێشخستنی سیستەمی بانكی دەربڕی.
سەرۆكی حكومەت پشتیوانیی خۆی بۆ بانكەكانی كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان و عێراق دووپات كردەوە لە پێناو پێشخستنی سیستەمی دارایی و ئابووری.
سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانكی (التنمیە)ـی عێراقی دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.